کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسوولخانەی تێرۆریزم سووتێندرا

12:02 - 17 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: خۆپیشاندەرانی عێراق کە بە نیسبەت دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە کاروباری ئەو وڵاتەدا وەزاڵە هاتوون، کۆنسوولخانەی ڕێژیمی ئێرانیان لە شاری بەسره ئاگر تێبەردا.

ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، دوای ئەوەی کە خۆپێشاندەرانی ناڕازی، بەدژی ڕێژیمی ئێران لە سەرجەم ناوچەكانی پارێزگای بەسردا ڕژانە سەر شەقام بارەگای كۆنسوولخانەی ڕێژیمی ئێرانیان لەو شارە سووتاند.

خۆپێشاندەران جیا لە كۆنسوولخانەی ئێران، لە چەند شەوی ڕابردوودا چەندین بارەگای حكوومەتی، حیزبی و میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان لە بەسرە سووتاند.

خۆپیشانده‌ران گرووپ و پارته‌كانی سه‌ر به‌ ڕێژیمی ئێرانیان به‌ گه‌نده‌ڵی و فرۆشتنی عێراق تۆمه‌تبار کردووە.

هاوپه‌یمانەتی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی "هادی عامری"، كه‌ زۆرترین میلیشیا چه‌كداره‌كانی شێعە له‌ خۆ ده‌گرێت و سه‌ر به‌ ڕێژیمی ئێرانە، نایانه‌‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ ده‌ست بده‌ن و له‌ هه‌وڵی شكستهێنان به‌ هاوپه‌یمانەتی سه‌در و عه‌بادین، كه‌ له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێدان.

دانیشتووانی شاری بەسرە، به ‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و كه‌میی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌كان و كاره‌بای نیشتمانی، له‌ سه‌ره‌تای مانگی پووشپەڕی ئه‌مساڵه‌وه‌ خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن، بەڵام هەتا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق هیچ کام له‌ داواكانی خۆپیشانده‌رانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

ڕێژیم لە جیاتی ئەوەی لە بیری چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئێران بێت و گوێیان لێ بگرێت، بە سەرمایەکانی خەڵک لە دەرەوەی ئێراندا بە دوای سیاسەتە نامرۆیییەکانی و بەرژەوەندی نیزام کەوتووە و سەرمایەی ئەو وڵاتە بۆ تێرۆر تەرخان دەکات.

ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی عێراق، بە پاڵپشتیکردن لە حەشدی شەعبی کە لقێکە لە سپای تێرۆریستی قودس و وەکوو نوێنەری شێعەکانی ژێردەسەڵاتی ڕێژیمه دەست لە کاروباری ئەو وڵاتەد وەر دەدات.

ڕێژیمی ئێران دەسڕۆیشتووییەکی زۆری لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت عێراقدا هەیە و تەنانەت بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری عێراق بوو و لەو پێناوەدا تێچووی زۆری تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی کە هەیبەتی خۆی لە وڵاتانی ناوچەکەدا زیاد بکات و بتوانێت بەئاسانی کردەوە تێرۆریستییەکانی خۆی جێبەجی بکات.