کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی دۆخی نەتەوەکانی ئێران لە یەکیەتیی ئورووپا، دەنگدانەوەی جیهانیی هەبوو

11:19 - 22 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسێکی تایبەت که بە بەشداریی نوێنەرانی نەتەوەکانی ئێران، چالاکانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی یەکیەتیی ئورووپا لەبارەی دۆخی نەتەوەکانی ئێران بەڕێوە چوو، لە ئاستی جیهاندا دەنگی دایەوە.

ڕۆژ پێنجشەممە، ٢١ی سەرماوەز، کۆنفڕانسێکی تایبەت بە بەشداریی نوێنەرانی نەتەوەکانی ئێران، چالاکانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی یەکیەتیی ئورووپا لەبارەی دۆخی نەتەوەکانی ئێران، لە ناوندی یەکیەتیی ئورووپا لە بروکسێل، پێتەختی وڵاتی بێلژیک، بەڕێوە چوو.

لەو کۆنفڕانسەدا،''مستەفا هیجری''، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ''تەیموور ئەلیاسی''، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژێنێڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ''شیرین عیبادی''، چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نوبێل، "ناسر بولیدەیی" و نوێنەرانی دیکەی نەتەوەکانی ئێران قسەیان کرد.

ئەو کۆنفڕانسە لە میدیا "کوردی، فارسی و بیانی"ـیەکاندا دەنگی دایەوە.

لەو کۆنفڕانسەدا هەر کام لە میدیاکانی بەشدار بە شێوەی چڕوپڕ ڕووماڵی ئەو کۆنفڕانسەیان کرد و باسیان لە گرینگیی ئەو کۆنفڕانسە دەکرد کە لەبارەی دۆخی نەتەوەکانی ئێران بەڕێوە چووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەفەرمی بانگهێشتی ئەو کۆنفڕانسە کرابوو کە ئەو بانگهێشتە لەلایەن میدیاکانەوە بە گرینگییەوە باسی لێ کرا.

ئەم کۆنفڕانسە بە هاوکاریی فراکسیۆنی ''ڕینیوو ئورووپا'' و ''کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژێنێڤ"، بەڕێوە چوو.