بنکەی فەرهەنگی ئەدەبیی موکریانی مەهاباد، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا کۆنفڕانسێکی ئەدەبیی بەڕێوە برد.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، بنکەی فەرهەنگی ئەدەبیی موکریانی مەهاباد، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا کۆنفڕانسێکی لەژێر ناوی "شێعری نالی، شێوە و ناوەڕۆک" بەڕێوە برد.
ئەو کۆنفڕانسە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان، لە ساڵۆنی "ئامفی تەئاتر"ی شاری مەهابد دەستی پێکرد و پاش چەند کاتژمێر کاری بەردەوام کۆتایی پێهات.
ئەو کۆنفڕانسە بە وتاربێژیی "عەزیز ئاڵی"، بەڕێوە چوو و کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران، شاعیر و کەسایەتییە ئەدەبییە کوردستانییەکان بەشداری سێمینارەکە بوون.