![](/content/upload/1/news/53099_w920.jpg)
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوە کۆنگره‌ی ڕێکخراوی UNPO درێژه‌ی به کاره‌کانی دا.
ده‌ستپێکی کاری کۆنگره به ناساندنی به‌ربژێرانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی UNPO ده‌ستی پێ‌کرد. سەرجەم ٢٢ که‌س له نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان خویان وه‌ک به‌ربژێر ناونووس کردبوو که داوایان لێ‌کرا به کورتی له‌سه‌ر خویان و پرۆژه کاری داهاتوویان قسه بکه‌ن.
له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه دوکتور "عه‌لی عه‌بدیلزاده" به‌ربژێری ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بوو که وێڕای ناساندنی خوی و باسێکی کورت سه‌باره‌ت به پرۆژه پێشنیارییه‌کانی بو داهاتووی ڕێکخراوه‌که؛ ئاماده‌یی خوی ده‌ربڕی بو ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش خوی بو ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوی UNPO به‌ربژێر بکات.
دواتر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ‌کرد و له هه‌لبژاردنێکی دێموکراتیک و به شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ١١ که‌س وه‌ک سه‌رۆک و جێگر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوی UNPO هه‌ڵبژێردران.
لەو هەڵبژاردنەدا دوکتور "عه‌لی عه‌بدیلزاده" به‌ربژێری حیزبی دێموکرات ده‌نگی پێویستی هێنایه‌وه و بۆ جارێکی دیکه وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوی UNPO هه‌لبژێردرا. لەو هەڵبژاردنەدا به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی پێشووی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ بوونه‌وه به ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی وه‌ده‌ست بهێنن.
له به‌شی کۆتایی کۆنگره‌دا هه‌موو ئه‌و بڕیارنامانه‌ی که له‌لایه‌ن شانده‌کانی به‌شدار له کۆنگره‌دا درابوونه کۆنگره که‌وتنه به‌ر باس و له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه په‌سه‌ند کران.