کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی ئامریکا: "ئیبراهیم ڕەئیسی" لە پێوەندی لەگەڵ مافی مرۆڤ کارنامەیەکی ڕەشی هەیە

12:40 - 22 گەلاوێژ 2721

ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە نامەیەکدا ڕوو لە یەکیەتیی ئورووپا بە ئاماژە بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە دژی کەشتیڕانیی نێودەوڵەتی و هەروەها کارنامەی ڕەشی "ئیبراهیم ڕەئیسی"، لە بابەت مافی مرۆڤ و بەشداریکردنی بەرپرسێکی باڵای ئورووپا، نیگەرانییان دەربڕی.

ئەو نوێنەرانەی کۆنگرە هۆشدارییان داوە کە بەشداریکردنی بەرپرسێکی باڵای یەکیەتیی ئورووپا لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەئیسی، وەک سەرکۆمار، دەبێتە هۆی سڕینەوەی ڕابردووی کارە نامرۆڤانەکانی ناوبراو.

"کلود یاتنی" یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرە، بە بڵاوکردنەوەی ئەو نامەیە لە تویتێردا بڵاوی کردووەتەوە: "سەرکۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشێلکاری مافی مرۆڤە و کارنامەیەکی ڕەشی هەیە کە لە هەڵبژاردنێکی موهەندسیکراو بە دەسەڵات گەیشتووە".

"ئێنریکە مۆرۆ" جێگری سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، لە کاتی بەشداریکردنی ڕێوڕەسمی "ئیبراهیم ڕەئیسی"، لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە کاتی دەسپێکردنەوەی خولی حەوتەمی دانوستانی ناوکی لە "ڤییەن" گفتوگۆی کردبوو.