کوردستان میدیا: هونەرمەندێکی دەنگخۆش و ناسراوی ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندان، حەمید حەمیدی، هونەرمەندی دەنگخۆش و ناسراوی ناوچەی ورمێ، خەڵکی گۆندی ''تاڵینـ"ـی تەرگەوەر بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا. حەمید حەمیدی هونەرمەندێکی نەتەوەییی ناوچەی ورمێ بوو، کە شارەزایی لە وتنەوەی گۆرانی لە بوارەکانی لاوک و دیوانی و فلکولۆردا هەبوو. زۆر جاریش لە زەماوەندەکاندا بە سروودی شۆڕشگێڕانە جۆش و خرۆشی دەخستە نێو ریزی هەڵپەرکێی لاوانەوە.
تەرمی ناوبراو بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاوی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخوشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی حەمید حەمیدی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.