کوردستان میدیا: دایکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان له ناوچه‌ی مه‌هاباد له ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دایه خه‌دیجه پینه‌چی دایکی شه‌هید عه‌لی نازم حیکمه‌ت له ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا، به هۆی نه‌خۆشی و پیری کۆچی دوایی کرد.
شه‌هید عه‌لی نازم حیکمه‌ت، فرماندهی لکی ٣ی هێزی شه‌هید ئه‌فشین بوو که‌له رێکه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی له شوێنێک به‌ناوی به‌ردی ئایشێ له نزیک گوندی کورێی سه‌ربه شاری نه‌غه‌ده شه‌هید کرا.
ته‌رمی دایه خه‌دیجه له گوندی کۆسه که‌رێزی سه‌ربه شاری مه‌هاباد به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری دایه خه‌دیجه ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.