کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات

12:28 - 4 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی "نیووزلەند"، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "کەماڵ عەبدوڵڵازادە"، پێشمەرگەی قارەمان و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی دشەی شاری پاوە لە ناوچەی هەورامان، ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی، لە وڵاتی نیووزلەند، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "کەماڵ" یەکێک لەو کەسانە بووە کە بۆ بەرگری لە گەل و نیشتمانی هاتووەتە نێو شۆڕشەوە و بە ھەموو توانایەوە وەک مرۆڤێکی خۆنەویست و دڵپاک ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە.

ناوبراو لە نیووزلەند، کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی دامەزراندبوو و ھەر لەوێش وەک دڵسۆزێکی نیشتمان، چالاکانە بەشداریی لە ھەموو کۆڕێکی کوردەکاندا کردووە. 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.