کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕیادێک بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد "محەممەد ماملێ" لە شاری "شنۆ" بەڕێوە چوو

10:34 - 11 رێبەندان 2721

ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، کۆڕیادێک بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا "محەممەدی ماملێ" لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.

کۆڕەکە بە بەشداریی خەڵک و کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

ئەو کۆڕیادە یەکەمین کۆڕیادی ڕێزلێنان لە ئوستوورەی مۆسیقای کوردی مامۆستا "محەممەد ماملێ" لە شاری شنۆیە.

"محەممەد ماملێ" ھونەرمەند و مەقامبێژی کورد ساڵی ١٣٠٤ی ھەتاوی لە یەکێک لە مەهاباد لەدایک بووە و ھەر لە سەردەمی لاوییەوە وەک ھونەرمەندێکی ئازادیخواز و خەڵکخۆشەویست دەرکەوتووە و بەپێی ئەرکی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی خۆی پێگەیاندووە. ناوبراو زستانی ١٣٧٧ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.