کوردستان میدیا: کۆڕێکی سیاسی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له واشنگتۆن به‌ڕێوه‌چوو و نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا بۆ ئه‌و کۆڕه بانگهێشت کرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، به‌ڕێز شه‌ریف بێهرووز نوێنه‌ری حدک ئێران بۆ کۆڕێک له په‌یمانگای واشنگتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که بۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی پێکهێنرابوو بانگهێشت کرا. له‌م کۆڕه سیاسییه‌دا به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ر دوایین رووداوه‌کانی کوردستان، عێراق و ناوچه بۆ به‌شداران دوا و پاشان وڵامی پرسیاره‌کانی به‌شداربوانی دایه‌وه.
کۆڕه‌که بۆ پسپۆڕان، شاره‌زایان، میدیا و که‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌کان رێکخرابوو که‌له نزیکه‌وه روانگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم له دوایین رووادوهکانی عێراق و ناوچه له زمانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ببیسن.
به‌ڕێز بێهروز له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا چاوی به پاتریک کلاسن و دیوید پۆڵاک، کارناسانی به‌شی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی ئه‌م په‌یمانگایه و چه‌ندین لایه‌ن و که‌سایه‌تی دیکه که‌وت و له‌سه‌ر دوایین رووداوه‌کانی ئێران و ناوچه له‌گه‌ڵیان ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد.