کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە شنۆ بەڕێوە چوو

12:05 - 3 رەشەمه 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە، کۆڕێکی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بە بەشداریی زیاتر لە ٧٠ کەس لە فێرخوازان و هۆگرانی زمانی دایکی لەلایەن فێرگەی زمانی کوردیی ناوەندی "زانستپەروەری بۆ ژیان" لە ساڵۆنی فێرگەی زمانی کوردی لە شنۆ بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەند مامۆستا و چالاکوانی زمانی کوردی لەسەر چەمکەکانی "ئەرکی زمان و پەروەردەی منداڵ، شوناسخوازانە و جیهانیبوونی زمانی دایکی" وتاریان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

هەروەها کۆمەڵێک شێعر و ئاهەنگی پەیوەندیدار بە گرینگیی زمانی دایکی پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان وەک دامەزراوەیەکی فەرهەنگی و هونەری لە شنۆ چالاکییەکانی خۆی لە دوو بەستێنی گرینگی کولتووری و هونەری دەستی پێ کردووە کە بەرچاوترین چالاکیی ئەو ناوەندە خزمەت بە زمانی دایکە.