![](/weney-mallperr/1756.jpg)
کوردستان میدیا: له گوندێکی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه دەست به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌زگا ماهواره‌دا گیراوه و که‌ش و دۆخی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا زاڵه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم، جێگیر له پاسگای دزڵی، هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی ده‌ره‌کێی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامان و له گه‌ڕه‌کێکی ئه‌و گونده به ناوی ههوش و بارانی، وێڕای بێحورمهتی کردن به خه‌ڵک، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌زگا ماهواره‌ی هاووڵاتییاندا گرتووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم له پاسگای دزڵی، هێرشیان کردۆته سه‌ر ماتۆڕسوارانی گوندی ده‌ره‌کێ و پاش راوه‌دوونانێکی زۆر، ده‌ستیان به‌سه‌ر ماتۆڕی هاووڵاتییه‌کدا گرتووه. خاوه‌ن ماتۆڕه‌که خه‌ڵکی گوندی ده‌ره‌کێ نه‌بووه.
که‌ش و دۆخی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌ی هه‌وراماندا زاڵه
له رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٣ و ٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێلی کۆپته‌رێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری کرماشانه‌وه هاتووه و له‌سه‌ر یه‌ک له ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان گه‌شتی لێداوه و چه‌ندین جار له شوێنێک به‌ناوی شاخی ته‌ته نیشتۆته‌وه و پاشان به‌ره‌و شاری مه‌ریوان هه‌ڵفڕیوه.
سنووره‌کانی گوندی ده‌ره‌کێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، که سه‌یرانگای قهڵاخانیی تیدا هه‌ڵکه‌وتووه به توندی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه له‌ژێر چاودێری دایه و هێزه‌کانی رێژیم ئیزنی هاتوچۆ به هاووڵاتییان له‌و سه‌یرانگایه‌دا ناده‌ن. ته‌نانه‌ت خاوه‌ن مڵکهکانیش که زۆربه‌یان خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌ن به دانانی کارتی میللی ده‌توانن هاتوچۆی باخه‌کانیان بکه‌ن.