کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لە شاری نەغەدە، رژاونەتە نێو ماڵی خەڵک و دەستیان بەسەر چەندین دەزگای ماهوارەدا گرتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە لیباس شەخسی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری نەغەدە، بە مەبەستی کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان، لە گەڕەکی حاجی خدر دەستیان داوەتە پشکنین و شێواندنی ماڵی خەڵک لەو گەڕەکەدا و چەندین دەزگا ماهوارەیان کۆکردۆتەوە و لەگەل خۆیان بردووە.
لەم چەند ساڵەی دواییدا گەڵاڵەی کۆکردنەوەی ماهوارە لە کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوە دەچێت و هێز و دەست و پێوەندییەکانی رێژیم بە شیوەیەکی هۆڤانە (وەحشیانە)، دەکەونە سەر ماڵی خەڵک و سەرەڕای بێحورمەتی، ماهوارەکانیان کۆدەکەنەوە و لەگەڵ خۆیان دەیانبەن. زۆربەی کاتەکانیش خەڵک سزا دەدەن و غەرامەی نەغدییان دەکەن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران