کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستان لە گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی لافاولێدراوی لوڕستان و ئیلام بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کوردستان میدیا، لە سەلاسی باوەجانی، بەوپەڕی خۆنەویستییەوە و سەرەڕای بارودۆخی ئەستەمی ژیانی خۆیان، لە هەموو شارۆچکە و گوندەکانی ئەو شارە، لە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لافاولێدراوانی لوڕستان و ئیلام لە هەوڵی بەردەوامدان.
بەپێی ئەو ڤیدئۆییانەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، خەڵکی شارۆچکەی "تەمەرخان" سەر بە سەلاسی باوەجانی، خەڵکی "هۆزی عالی" و گوندی "مەیدان نمەک"، بێوچان و بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە، هەوڵی کۆکردنەوەی یارمەتی دەدەن بۆ لافاولێدراوانی لوڕستان و ئیلام.
هەواڵنێری ماڵپەری کوردستان میدیا لەم بارەوە وتی: "یارمەتییەکان بە شێوەی خۆڕسک و لە لایەن خەڵکەوە، بەبێ دەستێوەردانی هیچ ئورگان و ئیدارەیەکی دەوڵەتی وەک "هیلالی ئەحمەر" و "سپا" و باقی ئورگانەکان ئەنجام دراوە.
هەروەها لە شاری بۆکان، بە بەڕێوەبردنی کەمپەینی "زاگرۆس چاوەڕوانمانە"، لە لایەن ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ئەو شارە، هەوڵی کۆکردنەوە و گەیاندنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی لوڕستان و ئیلام دراوە.