![](/weney-mallperr/1624.jpg)
کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیم لە گەڕەکێکی کوردنشینی شاری دەماوەند لە باکووری پارێزگای تاران، دەستیان بەسەر سەدان دەزگا ماهوارەی هاووڵاتییاندا گرت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لە شاری دەماوەند و لە گەڕەکی کوردنشینی خمینی آباد دەستیان داوەتەوە کۆکردنەوەی ماهوارە و وێڕای بێحورمەتی بە هاووڵاتییانی کوردی ئەو گەڕەکە، ٥٠٠ دەزگا ماهوارەیان زەوت کردووە.
بەگشتی لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران زیاتر لە ٨٠٠ بنەماڵەی کورد نیشتەجێن، کەلە شەپۆلی کۆکردنەوەی ماهوارە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە بێبەری نەبوون.
کۆکردنەوەی ماهوارە لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و هەروەها کوردستانی ئێران بە چڕوپڕی بەڕێوە دەچێت و هێزەکانی رێژیمیش بەبێ ئیزنی یاسایی دەڕژێنە نێو ماڵی هاووڵاتییانی کورد و وێڕای بێحورمەتی پێکردن، دەست بەسەر ماهوارەکانیاندا دەگرن.