کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆیە؛ بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن سمینارێک بەڕێوە چوو

16:00 - 17 رەشەمه 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمه کۆمیتەی "زاگرۆس" بە هاوکاریی ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی شاری کۆیە بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان سمینارێکی بۆ دوکتور "هۆشمەند شێخانی" پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی کۆیە ڕێک خست.

سەرەتای سمینارەکە بە خوێندنی سروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی دەستی پێ کرد.

لەو سمینارەدا بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.

لە سمینارەکەدا "کەنێرە مێهفەر" باسێکی لەسەر مێژووی ٨ی مارس پێشکەش بە بەشدارانی سمینارەکە کرد.

دواتر دوکتور "هۆشمەند شێخانی" بە تێروتەسەلی باسی لە ڕۆڵی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە خەباتی چەکداری و سیاسیدا کرد.

لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا لقێک گووڵی سوور بەبۆنەی ئەو ڕۆژه پێشکەش بە ژنانی ناو شۆڕش کرا.

سمینارەکە بە پرسیار و وڵامی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.