کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆیە؛ هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ زمانی کوردی بەشدارییان کرد

12:36 - 2 رەشەمه 2721

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢١ی فێبریوەر ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ زمانی کوردی لە شاری کۆیە بەشدارییان کرد.

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپرستی "ناسر ساڵحی‌ئەسڵ" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە هاوڕێ لەگەڵ "جەماڵ فەتحی" سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی "فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی کۆیە بەشدارییان کرد.

ئەو وۆرکشۆپە لە سێ پانیڵ پێک هاتبوو کە دوو مامۆستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشدار بوون.

هەروەها لەو وۆرکشۆپەدا ڕێز لە کار و چالاکیی "زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردی گیرا کە بە تاوانی وتنەوەی زمانی کوردی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.