کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کیانووش ڕۆستەمی" ناڕەزایەتیی خۆی بە ڕێژیمی ئێران بە هەشتەگی کورد و کوردستان دەربڕی

11:29 - 10 گەلاوێژ 2721

"کیانووش ڕۆستەمی" وەرزشوانی کورد خەڵکی کرماشان لە لاپەڕەی ئینستاگرامیی خۆیدا نووسیویەتی: "بەڕێزان پیرۆزباییتان پێ دەڵێم ئیزنتان نەدا میداڵێکی دیکەی ئۆلەمپیک بەدەست بێنم" کێ وڵامدەره؟

ئەو وەرزشوانە کورد بێ ئەوەیکە هیچ شتێکی دیکە بنووسێت هەشتەگی کورد و کوردستانی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا نووسیوە.

وەرزشوانانی کورد و غەیرە کورد لە ئێراندا بەهۆی سیاسەتی ڕێژیمی ئێران لە وەرزشدا هەمیشە تووشی کێشە بوونەتەوە.

ڕێژیمی ئێران ئیزن نادات وەرزشوانان لەگەڵ ئیسرائیل کێبڕکێ ئەنجام بدەن.

ناوبراو پێشتر باسی لەوە کردبوو بەرپرسانی شار هەر بۆ وێنەگرتن دێنە پێشوازی، بەڵام کاتێک ئەمن کارێکم پێیان دەبی ١٠ ڕۆژ لە پشتی دیوەکانیان ڕامدەگرن.

کیانوش ڕۆستەمی وەرزشکارێکی کورد خەڵکی کرماشانە. ناوبراو لە ئاستی جیهاندا چەندین میداڵی بەدەست هێناوە.