![](/weney-mallperr/8242.jpg)
کوردستان میدیا: لە هێرشی کیمیایی هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد بۆسەر هاووڵاتییانی سووری لە نزیک دیمەشق، ٥ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەلعەرەبییە لە زاری \'\'ناوەندی راگەیاندنی حەما\'\'وە بڵاو کردەوە، ئەو هێرشە کیمیایییە کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شاری کفرزیتا هاتە ئاراوە، ٢ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش گازی شیمیایییان بەر کەوتووە.
لەو پێوەندییەدا \'\'جەی کارنی\'\' وتوبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە: \'\'ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێکرای راپۆرتەکانی پێوەندیدار بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی هاووڵاتییان لەلایەن رێژیمی بەشار ئەسەدەوە تاوتوێ دەکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هێزە هاوبەشە دەریایییەکان کە بەرپرسیاری راگوارستنی گەردیلەخانەکانی ماددە کیمیایییەکانی رێژیمی سووریەن، رۆژی رابردوو هەواڵی دەست پێکردەوەی راگواستنی ماددە کیمیایییەکانیان بڵاو کردووەتەوە و رایانگەیاندووە کە هەتا ئێستا لە سەدا ٥٠ی ئەو ماددانەیان بۆ دەرەوەی سووریە راگواستووە.
پێشتر رێژیمی سووریە بەڵێنیی راگواستنی تێکڕای گەردیلەخانەکانی ماددە کیمایییەکان هەتا کۆتایی مانگی ژووەنی داهاتوو بۆ دەرەوەی سووریە دابوو.