کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی جیددیی بێ ‌ئاوی لە کوردستان و ئێراندا هەیە

18:06 - 8 بانەمەڕ 2721

"مەیسەم جەعفەر زادە" بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی ئاو و ئاوەڕۆی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا بەگشتی ٢٨٢ شار لەگەڵ کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و ١٠١ شاریش لەگەڵ دۆخی سووری بێ ‌ئاوی بەرەوڕوو دەبنەوە.

 هەر لەو پێوەندییەدا لە پارێزگای "لوڕستان" لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا ڕێژەی بارینەکان ٤٠ لەسەد کەمتر بووەتەوە و ١٣٠ هەزار بنەماڵەی "ئاژەڵدار و جووتیار" بەهۆی بێ ‌ئاوییەوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

هەروەها لە پارێزگای "سنە" ڕێژەی بارینەکان مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەنیسبەت مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو ٨٦ لەسەد کەمتر بووە.

لە پارێزگای "ئیلام" بۆ پێشگیری لە بێ‌ ئاوی لە بەشێک لە ناوچەکان لە کاتژمێر ١٢ی شەو هەتا ٤ی بەرەبەیانی جیرەبەندیی ئاو دەستی پێ کردووە.

"کاکاوەند" بەڕێوەبەری شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای "کرماشان" وتوویەتی، یەکێک لە سەرچاوەکانی ئاوی گوندەکانی ئەو پارێزگایە کانییەکانن کە بەهۆی بارینی کەم، پاشکەوتی ئاوی ئەو کانییانە ٧٢ لەسەد کەمتر بووەتەوە.

هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ ٥٤ گوند بە تانکێر ئاویان دابین کردووە، بەڵام هاوینی ئەمساڵ دەبێ بۆ ٣٠٠ گوند بە تانکێر ئاو دابین بکەن.