کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسانی هەلپەرست لە شاری "سەقز" خەریکی تێکدانی ژینگەن

10:57 - 14 رەشەمه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" کەسانی هەلپەرست لە شاری "سەقز" دەستیان داوەتە تێکدانی ژینگە و ڕێژیمیش پشتیوانییان لێ دەکات.

ئەو کەسانە کەویان ڕاو کردووە، هەروەها دارە گۆیژەکانی ژینگەی ئەو شارە لە ڕیشەوە هەڵدەکەنن و دەیانفرۆشن.

بەپێی زانییارییەکان هەندێک لەو ڕاوچییانە بە تەنیا ٣٠ کەویان ڕاو کردووە.

هەر ئەو کەسانە دارە گۆیژەکانی کە لە ڕیشەوە هەڵیان دەکەنن هەر دارێکیان بە بڕی ٤٠٠ تاکوو ٩٠٠ هەزار تمەن فرۆشتووە.

سەرەڕای ناڕەزایەتیی خەڵک و ئاشکرابوونی زۆربەی ئەو کەسانە و ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی ڕێژیم لەو هەوڵە دژە ژینگەییە هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ پێشگرتن بەو تاوانانە ئەنجام نەدراوە.