کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسانێکی نەناسراو لە ژاورۆی سنە خەڵک ئازار و ئەزیەت دەکەن

11:57 - 23 خەزەڵوەر 2720

کەسانێکی نەناسراو بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خەڵک ئازار و ئەزیەت دەکەن، هەروەها بە چەک تەقە لە خەڵک دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان لە گوندی "نییەر" کەسانێکی نەناسراو بە ناوی حیزبی دێموکراتەوە لە مەزرا و باخاتی ئەو گوندە دۆخێکی زۆر نائەمن و پڕ لە دڵەڕاوکێیان بۆ خەڵک دروست کردووە و خەڵک ئازار و ئەزیەت دەکەن.

لە نوێترین حاڵەتدا لە گوندی "نییەر" ئەو کەسە نەناسراوانە بە چەکی کڵاش تەقەیان لە هاووڵاتییەک بە ناوی "خ.ر" کردووە و لە ئاکامدا دەست و پەراسووی بریندار بووە.

خەڵکی ناوچەکە لەهەمبەر ئەو ڕووداوە نیگەرانن، بەڵام بۆ ئاگاداریی خەڵكی ناوچەکە ئەو کەسانە هیچ پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە.