کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی تێکۆشەری ساڵەکانی ٤۷-٤٦ی هەتاوی لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

10:06 - 13 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ۱۳۹۹ی هەتاوی، حاجی "محەممەد یووسفی" خەڵکی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە شۆڕشی ٤۷-٤٦دا ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و چالاکانە ئەرکە پێ سپێردراوەکانی بەجێ گەیاندووە.

حاجی "محەممەد" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێزی خەڵکی مەهاباد، پیرانشار و سەردەشت بووە.

ئەو کەسایەتییە خۆشناوە لە ماوەی ژیانی سەربەرزانەی خۆیدا، هیچ کات فریوی وادە و بەڵێنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی نەخواردووە و تا دواهەناسە بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی حاجی "محەممەد یووسفی" لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.