کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی خەڵکی شاری نۆدشە ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:46 - 12 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، کاک "عەلی سەبزە" پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات و کوڕی کاک "محەممەد سەبزە" خەڵکی شاری "نۆدشە" سەر بە شارستانی پاوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران لە هێزی شاهۆ سازماندەیی کرا و هاوکات لەگەڵ چەند هاوڕی، برا و خزم و کەسی، چالاکی و تێکۆشانی کردووە.

کاک "عەلی" ماوەی ١٣ ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و پاشان لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆ  و لە دوای گەڕانەوەشی بۆ نێوخۆ هەر لەگەڵ حیزب لە پەیوەندیدا بووە.

بە دوای گەڕانەوەی، ناوبراو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان و داپڵۆسێنەرەکانی ڕێژیمی ئیرانەوە خراوەتە زیندان و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هەروەها برایەکی کاک "عەلی" بە ناوی "عومەر سەبزە" لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتی لە ناوچەی ژاوەرۆ بە برینداری کەوتە دەستی دوژمنانی ئازادی و ساڵی ٦١ لە زیندانی میاندواو ئێعدام کرا.

هەروەها باوکی ناوبراو بە ناوی کاک "محەممەد سەبزە" بەهۆی ئەشکەنجەوە تووشی تۆمۆر ببوو.

تەرمی کاک "عەلی" لە گۆڕستانی "بەهەشتی مستەفا"ی شاری مەریوان بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.