ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی حاجی "خەلیل بەگ حاتەمی" خەڵکی گوندی "نوێ" لە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی "خەلیل" کەسایەتییەکی دیار و نیشتمانپەروەری ناوچەکە بوو کە زۆر جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ بوو.
ناوبراو هەمیشە ئامۆژگاری لاوەکانی دەکرد کە وەفادار بن بب نیشتمان و کێشە بنەماڵەیی و کۆمەمەڵایەتییەکانیان خۆیان چارەسەری بکەن و پەنا بۆ دامودەزگاکانی ڕێژیم نەبەن.
هەر ئەم تایبەتمەندییە باشانەی ناوبراو ببووە هۆی ئەوەیکە ڕێژیم گوشاریی دەخستە سەری و لەلایەن مۆڵگەکانی ڕێژیم لە "زێوە" و "سیلوانا" بانگ دەکرا و پێیان دەوت دەبێ چەک بۆ ڕێژیم هەڵبگری، بەڵام حاجی "خەلیل بەگ حاتەمی" هیچکات ملی بۆ داواکاریی ڕێژیم نەوی نەکرد و پشتی لە نیشتمانەکەی نەکرد.
تەرمی حاجی "خەلیل حاتەمی" بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە لە گۆڕستانی گوندی "نوێ" بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.