کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی گەورکی سەقز، ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:44 - 22 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری شاری سەقز بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک "ئەحمەد ئیبراهیمی"، ناسراو بە " ئەحمەدی مام ڕۆستەم"، خەڵکی گوندی "شێخ چۆپان"، کە خۆشەویستی ناوچەکانی گەورکایەتیی سەقز و مەهاباد بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بوو و وەک باس دەکرێت ماڵەکەی وەک بنکەی پێشمەرگەکان بووە، هەر بۆیە لە لایەن ڕێژیمەوە هەڕەشەی لێ دەکرا و ئازار و ئەزیەتی زۆریان دەدا.

تەرمی کاک ئەحمەد لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.