کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە "شنۆ" کۆچی دوایی کرد

12:12 - 7 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بە ناوی دایە "زیبا جەواندڵ"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شنۆ، دوای تەمەنێک پڕ سەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "زیبا" کەسایەتییەکی خۆشناوی گوندی "ئاڵیاوێ" و ژنێکی شۆڕشگێڕ بووە کە لە کاتی خۆیدا زۆر جار یاریدەدەری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە و خزمەتێکی زۆری بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە.

ناوبراو بە دەستی خۆی کفنی خۆی دووریوە کە لەسەر کفنەکەیدا وێنەی شەهیدی ناوداری کورد، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملووی نەخشاندبوو.

تەرمی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "زیبا" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانیت.