کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و دڵسۆز کۆچی دوایی کرد

10:09 - 26 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و مامۆستای قوتابخانە لە شاری قوروە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی سەرماوەز، کاک "ئیبراهیم خالیدیان" کوڕی "محەممەد"، لەدایکبووی گوندی گەنجی و چومغولی قوروە و یەکێک لە خۆشناوترین مامۆستاکانی بانە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ماڵاوایی لە قوتابییەکانی کرد.

خوالێخۆشبوو ماوەی ٣٠ ساڵ مامۆستای قوتابخانە لە شاری بانە بووە و لە زانکۆی سنە مێژووی خوێندبوو.

مامۆستا "ئیبراهیم خالیدیان" کەسێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی بۆ کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە دڵسۆزە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.