کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی فەرهەنگی ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:06 - 23 رێبەندان 2719

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندان کاک "محەممەد پووریان" کەسایەتییەکی فەرهەنگی و خۆشناوی شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد لە ماوەی ژیانی خۆیدا هەوڵ و هیمەتێکی زۆری لە بواری فەرهەنگ دا.

ناوبراو دامەزرێنەری ئەنجوومەنی خۆشنووسیی شاری سەقز بووە. هەروەها کاک محەممەد دیوانی "نالی"ـی بە قەڵەمی خۆی نووسیوەتەوە.

بۆ نووسینەوەی دیوانی مامۆستا نالی کاک محەممەد ماوەی ٤ ساڵ کاری کرد.

ئەو هونەرمەندە لە ماوەی ٤ دەیە کاری فەرهەنگیدا بە تایبەتی بواری خۆشنووسی  دەیان تابلۆ ڕازاوە و جوانی بەرهەم هێنا.

بەشێکی دیکە لە کارەکانی ئەو کەسایەتییە ماندوونەناسە پەروەردەکردنی قوتابی لە بەشی خۆشنووسی دابووە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری سەقز، ئەدەبدۆستان و هونەرمەندان بە خاک ئەسپێردرا.