کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

12:04 - 16 بەفرانبار 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانبار حاجی "مووسا سەڵماسی" کەسایەتیی نیشتمانپەروەر کوڕی کاک "حوسێن سەڵماسی" خەڵکی گوندی "پرداوێ" سەر بە شاری شنۆ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی "مووسا" کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و کاتی خۆی یارمەتیدەرێکی باشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

ناوبراو بۆ ئەوەیکە تەرمی پێشمەرگە شەهیدەکان نەکەوێتە دەستی ڕێژیم بە تەواوی هەوڵی خۆی دەدا.

حاجی "مووسا" کەسایەتییەکی خۆشەویست و خۆشناو بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و حیزب مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە گوندی پرداوێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.