حاجی "سابیر مینبەری" کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە گوندی "نییەر" بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی "سابیر مینبەری" کوڕی میرزا "حەبیبوڵڵا مینبەری" ناسراو بە حاجی "سابر" ددانساز و خەڵکی گوندی "نییەر" کە ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی لەدایک بووە، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو و لە ماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.