کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:58 - 23 خاکەلێوه 2720

کاک "فەتاح شەرەفی" کوری کوێخا "بایز" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی "سێوێ گەدەی" بەری "نەڵێن" لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لەدایک بوو و  دواتر لە پیرانشار نیشتەجێ دەبێت.

ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی کاک "فەتاح" لەگەڵ باوکی و برایکی بەناوی "ئیبراهیم" قاچاخ دەبن و خۆیان دەگەێننه بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردەشت.

ناوبراون لە هێزی گیاڕەنگ بۆ ماوەی ٤ مانگ دەمێننەوە. باوکی کاک فەتاح  واتا کوێخا بایز لەوێ نەخۆش دەکەوێت و لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە بناری قەندیل لەژێر چاودێریی پزیشكی دادەبێت.

دوای گەڕانەوەیان بۆ ناو شار بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ژوورە تاریکەکانی ڕێژیم  ئەشکەنجە دران. 

کاک فەتاح بۆ ماوەی ٢ ساڵ پێشمەرگەی حیزب بووە و  هەتا دواهەناسەکانی بە ڕێبازی حیزبەکەی وەفادار مایەوە.

ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و به خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.