کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

19:05 - 16 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ مام "حەمە موراد نووری" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام حەمە موراد بەهۆی شەڕی نێوان ڕێژیمی ئێران و عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە خەڵکی دیکەی کرماشان ئاوارەی کوردستانی باشوور بوون و لە ڕۆمادیە نیشتەجێ بوون.

دوای تێپەڕینی چەند ساڵ گەڕایەوە زێدی باب و باپیرانی؛ بەڵام بەهۆی ئەوەیکە بنەماڵەی مام حەمە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دابوون لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و لە زیندانەکانی ڕێژیمدا ئەشکەنجە کرا.

ئەم ئازار و ئەزیەتە لەسەر هەموو بنەماڵەی ناوبراو بوو و سەرئەنجام ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی لەلایەن بێ دادگاکانی ڕێژیم ٤ زیندانیی بەسەر داسەپا و ٣ ساڵ لە زینداندا مایەوە.

مام حەمە موراد ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی ئازاد دەکرێت بەڵام بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەکان تووشی نەخۆشی دەبێت و ژیانێکی دژواری دەبێت.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "نەورۆز نووری" بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت.

تەرمی مام حەمە لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.