کوردستان میدیا: كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەری ناوچەی ورمێ و بڕای شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێكەوتی ٩ی خەزەڵوەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "عەشقی سەعیدی" كوڕی "عەلیڕەزا" خەڵكی گوندی "گێچی" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ كۆچی دوایی كرد.
کاک عەشقی سەعیدی یەكێک لە كەسایەتییە نیشتمانپەروەر و دێموكڕاتپەروەرەكانی ناوچەی سۆما و بڕای شەهید "حەقی سەعیدی" شەهیدی حیزبی دێموكراتە كە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شەڕی "گێچە" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
هاوکات بڕازایەكی ناوبڕا بە نێوی "ئەركان سەعیدی" دوو ساڵ لەمەوبەڕ لە كاتی مەئمووریەتێكی حیزبی لەگەڵ پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی سۆما دەكەونە كەمینی هێزە دژی گەلیەكانی ڕێژیمی ئێران و شەهید دەبێت.
تەڕمی ناوبڕاو لە ناو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەكەدا بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.