کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتی و تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:55 - 24 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: حاجی "ئیسماعیل منبەری"، کەسایەتی و تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕێبەندان، حاجی "ئیسماعیل منبەری"، کەسایەتی خۆشناو و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە گوندی نییەر کۆچی دوایی کرد.

حاجی ئیسماعیل، ساڵەکانی ٦٢ هەتا ٦٤ی هەتاوی، بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ براکەی حاجی "جبرەئیل منبەری" باوکی شەهید "ئەنوەر منبەری" کەوتە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە.

تەرمی حاجی ئیسماعیل، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.