حاجی ''زلێخا میرخزری'' کەسایەتی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی چۆمی ''مەجیدخان'' و '' شامات'' لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لەژیان کرد
''حاجی زڵێخا'' ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی ئەو شارە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی مەهاباد و ناوچەکە بە خاک سپێردرا.
حاجی ''زلێخا'' کە هاوکات کچی شەهید میرزا''حەسەن میرخزری'' و خۆشکی شەهید میرزا ''عومەر میرخزری'' بوو.
ناوبراو لە نێوان ساڵەکانی ٦٠ بۆ ٦٥ دڵسۆز و یارمەتیدەری کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بووە و بەپێی ئەوەیکە باوک و برایەکیشی بەرپرسیاریەتی حیزبیان لە ناوچەکەدا هەبوو، ماڵەکەیان لە ئاوایی "دێی مەلا" شوێنی حەسانەوەی شۆڕشگێرانی دێمۆکرات بووە.
شەهید میرزا ''حەسەن میر خزری'' هەتا ساڵی ١٣٦۳ی هەتاوی بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی ناوچەی چۆمی مەجیدخان و کەسایەتییەکی خۆشناوی ئەو ناوچەیە بووە.
هەروەها شەهید میرزا ''عومەر میرخزی'' ساڵی١٣٦٨ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد، بەرپرسیاریەتی ناوەندی پەروەردە و بارهێنانی حیزبی لەسەر شان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.