کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسێکی ئێرانی لە وڵاتی سوئید بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران دەسبەرسەر کرا

12:10 - 3 رەزبەر 2721

میدیاکانی سوئید بڵاویان کردووەتەوە کە کەسێکی ئێرانی بە ناوی ''پەیمان کیا'' کە پێشتر لە پۆلیسی ئەمنییەتی وڵاتی سوئید کاری کردووە بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کراوە.

''پەیمان کیا'' ٤١ ساڵە کە ڕەگەزنامەی وڵاتی سۆئیدی وەرگرتووە؛ وەکوو یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پۆلیسی ئەمنییەتی سوئید کاری کردووە و پێشتریش لە ئۆرگانێکی نیزامیی ئەو وڵاتە سیخوڕی کردووە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دەسبەسەر کراوە و دادگای ستۆکهۆلم بڕیاری داوە ئەو کەسە بە تاوانی کەڵکاژۆی لەڕادەبەدەر و نایاسایی لەو شوێنە کە دەستی بە زانیارییە نەهێنییەکان هەبووە و ئەمنییەتی میللی ئەو وڵاتەی پێشیل کردووە لە گرتنگەدا ڕابگیرێت هەتا دەرفەتی لەنێوبردنی بەڵگەکانی نەبێت یان ڕا نەکات.

دەسبەسەریی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە دادگاییکردنی ''حەمید نووری'' یەکێک لە بکەرانی کوشتاری زیندانییانی سیاسی لە دەیەی ٦٠ هەتاوی لە وڵاتی سوئید بەڕێوە دەچێت.