لەماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا نرخی کەلووپەلی نێوماڵ لە بازاڕەکانی ئێراندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بووەتە هۆکارێک کە خەڵک بۆ کڕین و فرۆشتنی کەلووپەلی بەکارهاتووی نێوماڵ لە دنیای خوازەکی کەڵک وەرگرن.
فرۆشیاران ئەو کەلوپەلە بەکاهاتووانە وەک نوێ بە خەڵک دەناسێنن، لەحاڵێکدا هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو کەلوپەلانە بەکارهاتووی عێراقن کە لە بازاڕە سنورییەکان و دنیای خوازەکیدا بە خەڵکیان دەفرۆشن.
بوونی کەلووپەلی بەکارهاتوویی نێوماڵ لە بازاڕەکانی ئێراندا لەحاڵێکدایە کە "محەممەد حوسێن ئیسلامییان" جێگری سەرۆکی یەکیەتیی فرۆشیارانی کەلووپەلی نێوماڵ وتویەتی "ئێمە لە چۆنیەتیی کڕین و فرۆشتنی کەلووپەلی نێوماڵ لە دنیای خوازەکیدا ئاگادار نین و هیچ کەلووپەلێکی بەکارهاتووی عێراقی لە بازاڕەکاندا نەبیندراوە".