جوتیارانی ناوچەی "حەسەن ئاوا"ی سنە بەهۆی کەمکردنەوەی گازۆئیل لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە، تووشی گرفت و کێشە بوونە و هیچ لایەنێکی پێوەندیداری ڕێژیم گوێ بە کێشەکانیان نادەن.
سەرچاوەیەکیی ئاگادار بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە بۆ هەر تراکتۆرێکی ٦ سیلندر هەزار لیتریان گازۆئیل بۆ ماوەی ٣ مانگ و بۆ تراکتۆری ٤ سیلندر ٨٠٠ لیتر پشکی گازۆئیل دیاری کردووە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە تراکتۆرێکی ٨ سیلیندری ئەگەر لە ڕۆژێکدا کار بکات، ١٠٠ لیتر گازۆئیل دەسووتێنێت، بەڵام بۆ ماوەی سێ مانگ تەنیا هەزار لیتر گازۆئیلیان دابین کردووە.
ئەم کێشەیە بەرۆکی هەموو جوتیارانی ناوچەکانی سنەی گرتووە و سەرەڕای سەردانی پارێزگاریی سنە، ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵ و شیرکەتی نەوت، هیچ وڵامێکیان بە جوتیاران نەداوەتەوە.