کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمیی دەرمان لە پیرانشار گوشاری بۆ خەڵک هێناوە

12:09 - 11 خەزەڵوەر 2720

پاش تێکەڵبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئانفۆڵانزا لە پیرانشار کەمیی دەرمان بە تەواوی خۆی نیشان داوە و خەڵک لەوبارەوە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.

هاووڵاتییانی خەڵکی پیرانشار باسیان لەوە کردووە کە بۆ وەدەستخستنی دەرمان دەبێ چەندین دەرمانخانە بگەڕێن و لە ئاکامیشدا لە ڕێگای ئاشنا و ناسیاوەوە دەرمان وەدەست بێنن.

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار باسی لەوە کردووە کە هاووڵاتییەکی ئەو شارە کە دوکتور بۆ نەخۆشییەکەی دەرمانی نووسیوە، چەندین دەرمانخانە گەڕاوە و سەرەنجام لە ڕێگای دۆستێکەوە توانیویە سێرۆمێک پەیدا بکات.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە کە پیاوێکی بەساڵاچوو کە بۆ دوو بەستە حەب و شەربەتێک ٥٠٠ هەزار تمەن پارەی داوە، لە بەردەم دەرگای دەرمانخانەیەک دانیشتووە و هاواری کردووە و ڕێژیمی لەم بابەتەوە بە تاوانبار زانیوە.

ئەم ڕووداوانە دەریدەخات کە خەڵک بەدەست دۆخی گرانی و نەمانی دەرمانەوە وەزاڵە هاتوون و دەسەڵات بە تەنیا هۆکاری سەرەکیی ئەم قەیرانانە دەزانن.