کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەڵکاژۆی ڕیژیمی ئیران لە جلوبەرگی پێشمەرگە

19:25 - 22 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامی ئێران لە ڕیگای جاش و بەکرێگیراوانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە پۆشینی جلوبەرگی پیشمەرگانە لە هەوڵی سیخوڕی دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ڕۆژانی ۱۹و۲۰ی پووشپەڕ،  تاقمێک جاش و پاسدار بە جلوبەرگی  پێشمەرگانە لە ناوچەی سوێسنایەتی سەردەشت بە ناوی پێشمەرگە ‌چوونەتە لای شوان وموچەوان و خۆیان لێکردون بە پێشمەرگە هەتا خەڵک فریو بدەن و زانیاری بەدەست بێنن.

 هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە گشتی جلوبەرگی خاکی واتە جلوبەرگی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەبەر دەکەن، هەتا لەم ڕێگایەوە، خەڵک فریو بدەن و بتوانن پێشمەرگەکانی شار و خەمخۆرانی حیزب لە نێوخۆ بخەنە داوی خۆیانەوە.