بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ، بە بیانووی پێشگرتن لە تەشەنەسەندن و کۆنترۆڵکردنی کورۆنا بە تایبەت لەکاتی دابڕگەدا، دووکان و بازاڕ بەسەر خەڵکدا دادەخەن، بەڵام فرۆشگا دەوڵەتییەکان کاری خۆیان دەکەن و لەو دۆخە کەڵکاژۆ وەردەگرن.
سەرچاوەیەک لەو شارە باسی لەوە کردووە ئەم دۆخە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان هەیە و دووکانداران و بازاڕییان هەناسەیان لێ بڕاوە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت لە حاڵێکدا دووکان و بازاڕیان بە خەڵک داخستووە، بەڵام ئەم فرۆشگایانە بە نرخێکی گرانتر کەلوپەل بەخەڵک دەفرۆشن.