کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەڵک وەرگرتن لە "تریاک" بۆ دەرمانی کۆرۆنا

19:01 - 6 بانەمەڕ 2721

ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادە سڕکەرەکانی ڕێژیمی ئێران پشتڕاستی کردووەتەوە شەربەتی گیایی "ئالرگارد" کە بۆ دەرمانی کۆرۆنا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت شیرەی تریاکی تێدایه و ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانیش وتوویەتی کەڵک وەرگرتن لە شیرەی تریاک بۆ دەرمانی کۆرۆنا کێشەی نییە.

ستادی بەرەنگا بوونەوەی مادە سڕکەرەکان وتوویەتی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان ئیدعا دەکات خەستیی شیرەی تریاک لە شەربەتی کۆرۆنادا هەتا ئەو ئاستە نییە کە وەک شەربەتی تریاک چاوی لێبکردرێت.

هەروەها ئەو ستادە ڕایگەیاندووە ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان ئیدعا دەکات ئەو شەربەتە دەتوانێت بەشێک لە نیشانەکانی کۆرۆنا وەک "کۆخین و ژان" چارەسەر بکات.

ئەو شەربەتە لەلایەن دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمەوە تەبلیغاتی بۆ کراوە.

بەهۆی بوونی تریاک لەو شەربەتەدا دژایەتی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

"مینو مۆحرەز" ئەندامی ستادی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێشتر ڕایگەیاندبوو شیرەی تریاک ناتوانێت بۆ دەرمانی کۆرۆنا باندۆرێکی هەبێت و هەروەها لە دونیادا نەسەلمێندراوە کە مادە سڕکەرەکان و سیگار دەتوانن پێش لە تووشبوون بە کۆرۆنا بگرن.