کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانی و نەبوونی گاز، خەڵکی زاهیدانی تووشی کێشە کردووە

17:00 - 12 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: گرانی و نەبوونی گاز لە زاهیدان بووەتە هۆی درێژتر بوونەوەی سەفەکانی دابینکردنی گازی کەپسوول و خەڵک بەرانبەر بەو دۆخە ناڕازین.

لە زاهیدان خەڵک بۆ دابینکردنی گازی کەپسوول دەبێ ماوەیەکی زۆر لە سەفگەلێکی دوورودرێژدا بمێننەوە و ئەمە ژیانی ئاسایی خەڵکی بەهۆی کێشەی دابینکردنی گازەوە تێک داوە و خەڵک بەرانبەر بەو دۆخە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لە بەرانبەردا فەرمانداری "زابۆل"، داوای لە فەرماندەی گشتیی سپای تێرۆریستی پاسداران لە زاهیدان کردووە تا لەگەڵ هەر ماشینێکی بڵاوکردنەوەی گاز "بەسیجیـ"ـیەک دابنرێت تا بە حوزووری ئەوان لەو شوێنەدا پێش بە ناڕەزایەتیی خەڵک بگیرێت.

هەروەها بڕیاری کۆکردنەوەی دەکەکانی فرۆشتنی ئازادی گاز لە زاهیدان دراوە و بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارەدا هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ دەستەبەرکردنی خواستەکانی خەڵک نادەن و خەڵک کاتێکی زۆریان لە ڕۆژدا بۆ ڕاوەستان لەنێو سەفەکاندا تەرخان دەکەن.