کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"گردی نەورۆز''ی پیرانشار ئاگری تێبەردرا

18:31 - 30 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ، کاتژمێر١١ی پێش نیوەڕۆ پشتی بازاڕچە واتا "گردی نەورۆز" لە شاری "پیرانشار" بۆ دووهەمین جار ئاگری تێبەردرا.

خەڵکی شاری "پیرانشار" خۆیان ئاگرەکەیان کوژراندووەتەوە.

هەروەها خەڵکی دڵسۆزی "پیرانشار" وتوویانەم  پارێزگاری لە ژینگەی وڵاتەکەمان دەکەین و ناهێڵین دوژمنان ژینگەی وڵاتەکەمان تێک بدەن.

ئەم ژینگەپارێزانە باسیان لەوە کردووە کە ئەوە دووهەمین جارە ئەم شوێنە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگر دەدرێت.

ڕێژیمی ئێران زۆر بە بەربڵاوی ژینگەی کوردستان ئاگر تێبەردەدات و لەم پێوەندییەدا هەتا ئێستا چەندین کەسی دڵسۆزی کوردستان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا تووشی ڕووداو یا شەهید بوونه.