کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی سایبێریی ڕێژیمی ئێران لە هێرشەکانی لە دنیای مەجازیدا بەردەوامە

12:41 - 3 بانەمەڕ 2720

گرووپی سایبێریی ڕێژیمی ئێران لە هێرشەکانیان بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حیزبی دێموکرات بەردەوامن.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حیزبی دێموکرات لەلایەن گرووپی سایبێریی ڕێژیمی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج. جیا لەو هێرشانە، ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ پەیامیش بۆ بەکارهێنەرانی دنیای مەجازی دەنێرێت کە نابێ پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە بگرن.

ڕێژیم لەو ‌‌هێرشەدا بە دانانی ڕۆباتێک هەوڵ دەدات پەیامەکانی وەک فیلم، وێنە و نووسراوە کۆنترۆڵ بکات.

هەوڵه سایبێرییەکانی ڕێژیم بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حیزبی دێموکرات پووچەڵ ماوەتەوە.

بەشێکی دیکەی ئەو هێرشە سایبێرییانەی ڕێژیمی ئێران تەبلیغاتی درۆ و چەواشە لەخۆوە دەگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە سیمای حیزبی دێموکرات لەکەدار بکات.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەوڵ دەدات وا پیشان بدات کە حیزبی دێموکرات لەنێو خەڵکدا پێگەی نییە، بەڵام یەکێک لە تەوەری سیاسەتەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسکردن لە حیزبی دێموکرات و هەڕەشەکردن لەو حیزبەیە.