کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی شاخەوانانی پیرانشار پشتیوانیی خۆیان لە ژینگەپارێزان دەربڕی

11:13 - 20 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی شاخەوانانی پیرانشار بە بەشداریی سێ گرووپی "قەندیل، هەڵۆ و سپیڕێزی لاجان" بۆ پشتیوانی لە "ژینگەپارێزان" گەشتێکی شاخەوانییان بۆ "قەڵاتی شا" لەنێوان شارەکانی پیرانشار و مەهاباد بەڕێوە برد.

کۆڕی شاخەوانان دوای چەند کاتژمێر کەژەوانی، کاتژمێر چواری ئێوارە گەیشتنە بنکەی بناری قەڵاتی شا.

شاخەوانان بە تێپەڕاندنی شەو لە بنکەکانی قەڵاتی شا سەرلەبەیانی بەرەو بەرزاییەکانی قەڵاتی ‌شا بەڕێ کەوتن و دوای پێوانی چەند کاتژمێر ڕێگا توانییان بەرزاییەکانی قەڵاتی ‌شا ببەزێنن.

پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەرەو گەڵووی "لگبن" بەڕێ کەوتن و ئێوارەی هەمان ڕۆژ کۆتاییان بە گەشتەکەیان هێنا.