کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپێکی تێرۆریستیی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە "بەحرەین" تاوانبار کرا

12:35 - 14 رێبەندان 2720

لە دوای کوژرانی "قاسم سلێمانی" سەرکردەی سپای قۆدس لە بەغدا گرووهانی "قاسم سلێمانی" بە مەبەستی تۆڵەستاندنەوە گرووپێکی تێرۆریستیان لە وڵاتی "بەحرەین" پێکهێناوە.

ماڵپەڕی "گۆڵف نیوز" بڵاوی کردووەتەوە ئەو گرووپە ویستوویەتی لە چەندین شوێنی گرینگی "بەحرەین" وەک "ساختومانی ناوەندیی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی جینایی" بۆمبگوزاری ئەنجام بدەن.

لەو نێوانەدا ١٨ کەسی "بەحرەین" لەو گرووپە تێرۆریستییەدا بەشدار بوونە و دادگای باڵای "بەحرەین" ئەو ١٨ کەسەی بە ٥ ساڵ زیندان، هەتا زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کردووە.

تاوانبارەکان تەمەنیان لە نێوان ١٧ هەتا ٣٧ ساڵەیە و سپای تێرۆریستی پاسداران لە دەرەوە مەشقی نیزامی پێکردوون.