
لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەیکە چەندین جار بەرپرسانی ئیدارەی ئاوی شاری سەقز لە پیسبوونی ئاوی خورادنەوەی ئەو شارە ئاگادار کروانەتەوە، هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئاوی خورادەنەوەی سەقز کە ڕەنگ و بۆنی لەدەست داوە و مەترسی بۆ تەندروستیی خەڵک دروست کردووە، ئەنجام نەداوە.
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی سەقز بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە پەنا بۆ کانیەکانی نێو شار وەک ''کانی بەردینە، کانی کەڵانتەر و کانی مزگەوتی چوارڕای سەقز و شاناز'' دەبن یان ئاوی کانزایی بە تێچویەکی زۆر دەکڕن .
بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری و گواستنەوەی ئاوی بەنداوەکانی ''لەگزی و چرا وەیس'' بۆ شارەکانی دیکەی ئێران ڕێژەی ئاوی ئەو بەنداوانە بەردەوام دادەبەزێت و ئاوی خواردنەوەی سەقز لە ئاستێکی مەترسیداردایە .
بەشی بەرچاوی نەخۆشییە چڵکییەکان و نەخۆشییەکانی گەدە و گورچیلە لە شاری سەقز بەهۆی پیسیی ئاوی ئەو شارەیە.
کەمی و پێسیی ئاو و بە تایبەت ئاوی خواردنەوە لە بەشێکی بەرچاوی گوندەکانی ناوچەکانی ''گەورک، خوڕخوڕە، سەرشیوو و تیلەکۆ''ی سەقز کێشەی جیددی بۆ خەڵک دروست کردوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان هیچ پلانێکیان بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو نییە.
ئەوە لەحاڵێکدایە سەرەڕای وشکەساڵی ئاوی کوێستان و بەنداو و کانیاوەکانی سەقز بۆ شارەکانی دیکەی ئێران دەگوازڕێتەوە.