کوردستان میدیا

یەکشەممە 5ی رێبەندان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گلەیی خەڵک لە خراپیی نان

17:18 - 25 بەفرانبار 2720

خەڵکی شاری مەریوان گلەییان لە خراپیی نانی نانەواخانەکان کردووە و وتوویانە شاتری نانەواخانەکان زۆر کەمتەرخەمن لە دروستکردنی نان.

 دانیشتووانی شاری مەریوان وتوویانە ئەو کەسانەی لە نانەواخانەکان کاردەکەن هیچ گوێ بە خواست و داواکاریی خەڵک بۆ باشکردنی نانەکان نادەن.

بەپێی زانیارییەکان خاوەن نانواکان  لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژدا هەموو نانەکان بە پەلە ئامادە دەکەن و ئیتر دەست لە دروستکردنی نان هەڵدەگرن .

مانەوەی نانەکان بە گەرمیی لەسەر یەک دەیانکاتەوە بە هەویر و خراپ دەبن و بە کەڵکی خواردن نایەن.

ئەو کارەی خاوەن نانواکان بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵک.